بەردەوامیی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ڕێگەی جوانڕۆ - سەلاسی باوەجانی؛ ٥ کەس بریندار بوون
بەیانی
ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی پێکدادانی توندی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی جوانڕۆ بۆ سەلاسی
باوەجانی (ناوچەی ماسانەدر)، ٥ سەرنشین بریندار بوون.
ئەم
ڕووداوە جارێکی دیکە کەموکوڕییە ژێرخانییەکان و نەبوونی ستانداردی سەلامەتی لەم ڕێگەیەدا
خستەوە بەر باس.
ساڵانێکە شۆفێران
و دانیشتووانی ناوچەکە ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە تەسکبوونی ڕێگەکە و خاڵە مەترسیدارەکانی
هەیە و داوای نۆژەنکردنەوە و چاکسازی بەپەلە لەم ڕێگەیە دەکەن.
ژێـــــکاف
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:01:26/06/2026