سەرکەوتنی دوو برای زۆرانبازی ڕۆژهەڵاتی لە هەرێمی کوردستان



 

دوو برای تەمەن ١٧ ساڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوەکانی «ساکۆ» و «سارۆ»، توانییان لە پاڵەوانییەتیی زۆرانبازیی ئازادی هەرێمی کوردستاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنن و میدالیای زێڕ مسۆگەر بکەن.

 

​ساکۆ لە کێشی ٧٠ کیلۆگرام و سارۆ لە کێشی ٧٤ کیلۆگرامدا بەشدارییان لەم پێشبڕکێیەدا کرد و توانییان پلەی یەکەم بەدەستبهێنن.

 

 ئەم دوو زۆرانبازە کە ئەندامی تیمی زۆرانبازیی هەولێرن و لەژێر ڕاهێنانی «شەهریار ئەسکویی»باوکیان دان، لە کێبڕکێیەکانی شاری زاخۆشدا سەرکەوتنیان تۆمار کردبوو.

 

​شایانی باسە ئەم دوو برایە، ماوەی چوار مانگە لەگەڵ بنەماڵەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕوویان لە باشووری کوردستان کردووە و لەم ماوە کەمەدا توانیویانە بەشداری چالاکانە لە پاڵەوانییەتییە وەرزشییەکان بکەن و سەرکەوتنی بەرچاو بەدەستبهێنن.

 

ژێـــــکاف




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:33:25/06/2026