کەژاڵ ڕەحمانی، چالاکوانی دەستبەسەرکراو کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
سنە – دوای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن، کەژاڵ ڕەحمانی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان کە لە زیندانی ژنانی سنە ڕاگیراوە، لەسەر داوای بنەماڵەکەی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
ئەم چالاکوانە کە لە ڕێکەوتی ٦ی ژوەنی ٢٠٢٦ لەگەڵ هاوسەرەکەی (عیسا فەیزی) و براکەی (دانیال ڕەحمانی) لە شاری کامێران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی و گوشارەکانی دۆسیەسازی، دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی مانگرتنەوە باری تەندروستیی ناوبراو تێکچووە و تووشی دابەزینی کێش و کێشەی تەندروستیی دیکە بووە.
دادگای شۆڕشی کامێران تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی دەرەوەی ئێران»ـی ئاڕاستەی ئەم سێ هاووڵاتییە کردووە و تا ئێستا چارەنووسی عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی بە نادیاری ماوەتەوە و لە مافی پارێزەر و پەیوەندی بێبەش کراون.
ژێـــــکاف
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:18:24/06/2026