بۆکان؛ ئازادی مەنیژە خۆشنوود بە دانانی بارمتە




​مەنێژە خۆشنوود، هاوڵاتیی تەمەن ٥٨ ساڵی خەڵکی بۆکان کە پێشتر لە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

​بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتییە دوای دەستبەسەرکردن بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گواستراوەتەوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەنی، تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد بووە.

​سەرەڕای ئازادکردنی کاتی، هێشتا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکان، یان ڕەوتی دۆسیەکەی لەلایەن ناوەندە دادوەری و ئەمنییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

ژێـــــکاف




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:20:24/06/2026