دیمەنی تراژیدیای پەنابەرێکی کورد لە بەندیخانەی مانوس


 
 بڵاوبوونەوەی وێنەی نوێی "حاتەم یەکتا"، ئەو پەنابەرە کوردەی کە ساڵانێکی زۆرە لە بەندیخانەی "مانوس" لەژێر دەستی حکوومەتی ئوسترالیادا دەستبەسەرە، شەپۆلێکی نیگەرانیی لەسەر دۆخی تەندروستی و دەروونیی ناوبراو دروست کردووە.

​بە وتەی چالاکوانانی بواری مافی پەنابەران، گۆڕانکارییەکانی سەر ڕووخساری حاتەم یەکتا هێندە قووڵن کە لە یەکەم نیگادا ناسینەوەی بۆ کەسانی نزیکیشی ئەستەم بووە. 

وێنەکان نیشان دەدەن کە ساڵانێک لە زیندانی و بێچارەنووسی، چۆن جوانی و تەندروستیی ئەم پەنابەرەی تێکشکاندووە؛ بە جۆرێک کە قژی سپی بووە، جەستەی لاواز بووە و ڕووخساری بە تەواوی پیر بووە.

​حاتەم یەکتا لە ساڵی ٢٠١٣ بە ئومێدی گەیشتن بە ژیانێکی سەلامەت و داهاتوویەکی گەشتر ڕووی لە ئوسترالیا کرد، بەڵام دەوڵەتی ئەو وڵاتە دەستگیری کرد و ڕەوانەی بەندیخانەی دوورگەی "مانوس"ی کرد. 

ئەم بەندیخانەیە لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا وەک هێمایەکی سیاسەتە توند و نائینسانییەکانی ئوسترالیا بەرامبەر بە پەنابەران دەناسرێت.

ژێـــــکاف




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:18:24/06/2026