ڕەتکردنەوەی ئازادیی مەرجدار بۆ حەسەن بەهاری
سەقز - سەرەڕای دۆخی نالەباری تەندروستی و پێویستیی بەپەلە بە نەشتەرگەریی دیسکی مل، داواکاریی ئازادیی مەرجداری "حەسەن بەهاری"، بەندیی سیاسیی خەڵکی سەقز، لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە ڕەت کرایەوە.
حەسەن بەهاری کە پێشتر بەهۆی نەخۆشییەوە لە زیندانەوە بۆ ماڵەوە (بە کۆت و بەندی ئەلیکترۆنی) گواسترایەوە، ئێستا لە دۆخێکی نادیاردا ڕووبەڕووی سنووردارکردنی زیاتر بووەتەوە.
لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز، سەرەڕای ئاگاداری لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی ناوبراو، داواکاریی ئازادیی مەرجداری ڕەت کردووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوە نزیکەکان، دەزگای دادوەریی سەقز تەواوی بەڵگەنامە پزیشکییەکانی حەسەن بەهاری لەبەر دەستدایە، بەڵام بێباکیی بەرپرسان لە ئاست دۆخی ئەم بەندییە سیاسییە، وەک پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی تەندروستی و دادپەروەری لێک دەدرێتەوە.
ژێـــــکاف
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:17:24/06/2026